سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی گەلی كورد لە سووریا رێنوێنی دەخاتەڕوو
سەرۆك بارزانی و شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات رەوشی گەلی كورد لە سووریا تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/1/2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی سەركردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد. لە دیدارەكەدا رەوشی گەلی كورد لە سووریا تاوتوێكرا و سەرۆك بارزانی رێنوێنی بۆ پاراستنی گەلی كورد لە سووریا رێنوێنی خستەڕوو.
بە گوێرەی وێبسایتی فەرمی سەرۆك بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی سووریا و گۆڕانی هاوكێشە مەیدانییەكانی سووریا تاوتوێ كرا و شاندی میوان كورتەیەكیان لە بارودۆخی هاووڵاتیانی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانیان لەمەڕ ئاییندەی كورد لەو وڵاتە بە سەرۆك بارزانی گەیاند.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە شاندی سەركردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا سوپاسی خۆیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند كە هەردەم پشتیوان و خەمخۆری گەلی كورد لە سووریا بووە و پێزانییان هەبوو بۆ هەڵوێستەكانی ئەو دواییەی سەرۆك بارزانی لەبارەی چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا. داواشیان كرد كە سەرۆك بارزانی دەنگ و مەزلوومیەتی گەلی كورد بە ناوەندە دیپلۆماسی و دەوڵییەكان بگەیێنێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتە تازەكان و پاراستنی گەلی كورد لە سووریا رێنوێنی و ئامۆژگاریی پێویستی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.