نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی باڵای بەریتانیا باسی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن
"هەماهەنگی هەولێر و بەغدا گرنگی زۆری هەیە"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/1/2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره راوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا کرد.
شاندەکە به یاوه‌ریی جۆن وێلكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، و مارتن وار، كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، دیدارێکییان لەگەڵ سەرۆک وەزیران ئەنجامدا و تیایدا چەند پرسێکی گرنگی ئەمنی باسکرا.
حکومەتی هەرێم و شاندەکەی بەریتانیا رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و زیادکردنی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا بە گرنگ دەزانن و بەردەوامی یارمەتییە سەربازییەکانی بەریتانیاش بۆ هەرێمی کوردستان باسی لێوەکرا.
دەقی راگەیندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەبارەی دیدارەکە:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا كاری هاوبه‌شی ئه‌منیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان و پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ کران و له‌مباره‌یه‌وه شاندی میوان جه‌ختیان كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه و به‌مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ جێگیركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی له تیرۆر ڕزگار بوون كرده‌وه. هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كه له ڕابردوودا ئه‌نجامی باشی هه‌بووه دووپات كرایه‌وه و شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و دوا پێشوه‌چوونه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.