پۆلیسی هه‌ولێر: دوو تۆمەتبار دەستگیر کران
"له دهۆك دزییان كرد و له هه‌ولێر ده‌ستگیركران"
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد، كه له پارێزگای دهۆك دزییان كردووه و دواتر هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، لە لایەن کارمەندانی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، كه له پارێزگای دهۆك، دزییان كردبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌يجى فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان رایگه‌یاندووه، دوای ئاگادارکردنەوەيان لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دهۆك، بە بوونی دوو تۆمەتبار کە بە پێی ماددە (443) لەلایەن دادوەری پارێزگای دهۆك، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەچووبوو، ئەمڕۆ توانیان شوێنی هەردوو تۆمەتبار دیاری بکەن و دەستگیریان بکەن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، دوای ده‌ستگیركردنییان، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك كراونه‌ته‌وه.
ئ. م