محهمهد مهلا قادر كۆچی دوایی كرد
چهندین پله و پۆست و بهرپرسیارێتی له قۆناغه جیاوازهكانی شۆڕشدا ههبووه
K24 - ههولێر:
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ سێشهممه 15/1/2019 محهمهد مهلا قادر، پێشمهرگهی دێرین و ئهندامی پێشووی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بههۆی نهخۆشییهوه كۆچی دوایی كرد.
کورتەیەک لە ژیان و خەباتی سیاسی محەمەد مەلا قادر:
- ساڵی 1934 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
- ساڵی 1958 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- ساڵی 1962 بە ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان هەڵبژێردراوە.
- ساڵی 1964 بە ئەندامی دەستەی ئامادەکاریی کۆنگرەی شەشی پارتی دەستنیشان کراوە.
- ساڵی 1967 بووەتە بەڕێوەبەری پەروەردە لە شۆڕشی ئەیلوول.
- ساڵی 1970 وەک ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردراوە.
- ساڵی 1973 بووەتە بەرپرسی لقی دووی پارتی.
- ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
- ساڵی 1986 جارێکی تر بووەتە بەرپرسی لقی دووی پارتی.
- لە هەردوو کۆنگرەی پارتی لە ساڵانی 1989 و 1993، بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوەتەوە.
- لە 25ی نیسانی ساڵی 1993 بووەتە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە کابینەی دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- ساڵی 1996 مەدالیای بارزانی نەمری پێبەخشراوە.
- ساڵی 1999 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
- ساڵی 2004 بووتە بەرپرسی لقی یەکی پارتی.
- ساڵی 2005 بووەتە بەرپرسی دەستەی ناوەندی پشکنین و چاودێری پارتی.
محەمەد مەلا قادر حەوت کتێبی چاپکراوی هەیە کە ئەمانەی خوارەوەن:
- دیوانی لاجان
- پەندنامەی ئاوارە
- کۆمەڵایەتی لە کوردستان
- خەباتنامە
- سەربووردە
- ساڵێک لە شێخ وەسانان
- سەربووردەی نەمران