نێچیرڤان بارزانی و جەواد زەریف جەخت لە هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی دەكەنەوە
زه‌ریف پشتگیریی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندا
K24 - ھەولێر
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/1/2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وێبسایتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی به‌ده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی یه‌کجاریی تیرۆر له ناوچه‌که تاوتوێکرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون که هێشتا مه‌ترسیی تیرۆر له ئارادایه و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک هاوکار هه‌ماهه‌نگ بن.
نێچیرڤان بارزانی دووباره سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ ئه‌و هاوکارییانه‌ی له شه‌ڕی داعشدا پێشکه‌ش به هه‌رێمی کوردستانی کردووه و جه‌ختی له گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی وڵاتانی ناوچه‌که بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی کرده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا زه‌ریف خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا نیشان دا و هیوای خواست هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له بواری بازرگانی، کولتووری، کشتوکاڵی، زانستی و بواره‌کانی دیکه‌دا و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌که به گشتی، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.


