پارتی و گۆڕان پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەكەن
شاندێكی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات
K24 - سلێمانی
بڕياره ئەمڕۆ شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان، سهردانى مهكۆى سهرهكى بزووتنهوهى گۆڕان له شارى سلێمانى بكات و ههردوولا بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينهى نوێى حكوومهتى ههرێمی كوردستان كۆببنهوه.
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ شاندی دانوستانكاری گۆڕان کۆدەبنەوە".
گوتیشی: "كۆبوونهوهكه کاتژمێر 12ی نیوهڕۆ لە مەکۆی سەرەکی بزووتنهوهی گۆڕان دەست پێدەكات و تایبهت لەسەر پرسی پێکهێنانی كابینهی نوێی حكوومهت دەبێت".
نهسرهدین مهحموود ئاماژەی بەوەشكرد: "گۆڕان لیژنەیەکی دروست کردووە، كە پێكھاتووە لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و ئەو لیژنەیە پێشوازی لە شاندی پارتی دەكات و لەگەڵیان كۆدەبنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پرسەكانی كەركووك و بەغدا كۆبوونەوە.