نازم دەباغ داوا دەکات متمانە بە ئەمەریکا نەکرێت
"هەرێمی کوردستان وعێراق لەژێر فشاردان"
K24 – ههولێر:
نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له تاران دهڵێت، بۆ سهپاندنی گهمارۆی زیاتر بهسهر ئێراندا، ههرێمی كوردستان و عێراق لهژێر فشاردان.
نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ئیرو نیوزی راگەیاندووە: "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر گۆشاردایە بۆ چوونە ناو بازنەی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران".
نازم دەباغ دەشڵێت: "بەغدا و هەرێمی كوردستان نابێ بڕوایان بە ئەمەریکا هەبێت و دەبێ هەڵکەوتەی جوگرافی وڵاتەکەی خۆیان لەگەڵ ئێراندا لە بەرچاو بگرن".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران رەتدەکاتەوە ودەڵێت: "رێگە بە ئەمەریکا نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرش كردنه سەر ئێران بەکار بهێنێت".
ئەگەرچی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لەلایەن ئەمەریکا بەخشراوە و دەتوانێت مامەڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوامی پێبدات، بەڵام بە گوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمەریکا، ئەم رێگەپێدانە کاتییە و کۆتایی دێت.
H.J