شه‌هید و برینداره‌كانی ده‌ستی تیرۆر قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام زیانیان پێگه‌یشتووه
K24- هه‌ولێر:
هەر قوربانێکی دەستی تیرۆری هەرێمی کوردستان و هەڵە سەربازیەکان قەرەبوو دەکرێنەوە و خانه‌واده‌ی شەهیدان بە 50 ملیۆن دینار، برینداریش به 5 ملیۆن و زیانلێکەوتوانی دیکەش بە شێوەی مەعنەوەی قەرەبوو دەکرێنەوە، لەم هەفتەیەش دەست بە ناو تۆمارکردن دەکرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئەم قەره‌بووە هەموو پێشمەرگە شەهید و بریندار و هێزە ئەمنیەکانیش دەگرێتەوە، کە لە شەری دژ به داعش بەشدار بوون.
ئەو کەسانەى كه لە تەقینەوەکانی ناو هەرێمی کوردستانیش بوونەتە قوربانی، قەرەبووەکە دەیانگرێنەوە بەپێ رێنمایەکان قوربانیانی تیرۆری کەسیش دەگرێتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریارە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان نوسینگەی ناوتۆمار کردن بکرێنەوە.
نزار مامە، به‌رپرسی ئۆفیسی هەرێمی کوردستانی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی تیرۆر لە عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، "له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆداین بۆئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2019 پشكێكی تایبه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زیانپێگه‌یشتووانی ده‌ستی تیرۆر ته‌رخان بكرێت و بڕیارێكی سه‌ره‌تاییش له‌مباره‌یه‌وه دراوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئەم قەرەبووە ئەو کەسانە ناگرێتەوە لە سەردەمی رژێمی سەددام زیانیان بەرکەوتووە.
له‌كاتێكیشدا كه حکوومەتی عێراق پێشتر یاسای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی ئەنفال, کیمیاباران و جینۆساید بەو شێوە پەسەند کردبوو, کە قەرەبووەکە دەبێت كه‌سانی سه‌دام حوسين و ئەو کۆمپانیایانە بیدەن, کە چەکیان بە رژێمی بەعس فرۆشتوە, واتا قەرەبووەکەی نە خستبووە ئەستۆی حکوومەتی عێراق, کورد لە هەوڵی هەمواری ئەو یاسا یە دایە قەرەبووکردنەوەکە بخرێتە ئەستۆی حکوومەتی عێراق. له‌مباره‌شه‌وه كرمانج عوسمان، راوێژكاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال، كیمیاباران و جینۆساید، به‌ڵام ئێستا كار له‌سه‌ر یاسایێك ده‌كرێت، كه حكوومه‌تی عێراق به پێدانی ئه‌و قه‌ره‌بووه ده‌كات و پێویسته ساڵانه له بودجه‌ی گشتی به‌شێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكات".
قەرەبووی زیانلێکەوتوانی دەستی تیرۆر هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە كه زیانیان لە رووداوە تیرۆرستیەکانی پێش داعش و شەری داعش و هەڵە سەربازیەکان بەرکەوتەوە, ئەو کەسانەش ناگرێتەوە, كه له سەرەدەمی رژێمی سەدام زیانیان بەرکەوتووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا حکوومەتی عێراق سەرووى 3 ملیار دۆلاری قەرەبووی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدی هەرێمی کوردستانی نەداوە.
H.B