روانگهى سووريا: ههسهده گهمارۆى داعشى داوه
لە دەورووبەری دێرزوور لە پێشڕەویكردن بەردەوامە
K24 – ههولێر:
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ھێزەكانی سووریای دیموكرات بە ھاوكاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەورووبەری دێرزوور لە پێشڕەویكردن بەردەوامە و توانیویەتی رووبەری دەسەڵاتی داعش بهرتهسك بكاتەوە و گەمارۆی بدات. ئاماژە بەوەش كراوە 600 چەكداری داعش خۆیان رادەستی ھەسەدە كردووە كە خەڵكی 40 وڵاتی جیھانن.
ئهمه له كاتێكدايه، ئەمهریكا كاروانێكی دیكەی سەربازی لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان جێگیر كرد.
به گوێرهى زانيارييهكان سوپای ئەمهریكا كاروانێكی دیكەی ھێزەكانی لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان جێگیر كردوون، ئەوەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر تەقینەوەكەی چەند رۆژی رابردوو، كە ژمارەیەك سەربازی ئەمهریكی لە منبج كوژران.