په‌رله‌مانتارێكى فه‌ره‌نسى: پێشنيازى ناوچه‌ى دژه فڕين بۆ باكوورى سووريا ده‌كه‌ين
پێویسته فه‌ره‌نسا رۆڵێكی زیاتر بگێڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ماتیلدا پانۆت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له رۆژئاوای كوردستانه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن دۆخی ناوچه‌كه بۆ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا روونبكه‌نه‌وه.
ماتیلدا پانۆت گووتیشی: پێویسته فه‌ره‌نسا رۆڵێكی زیاتر بگێڕێت و فشار له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكای زیاتر رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، پێشنیازی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌ن.