كۆنگره‌ى ستار: فه‌ره‌نسا پشتيوانى له رۆژئاواى كوردستان ده‌كات
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن دۆخی ناوچه‌كه بۆ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا روونبكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڤین سويد، گوته‌بێژی كۆنگره‌ی ستار له رۆژئاوای كوردستان، كه پێشوازیان له شاندێكی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا كرد، پشتيوانى خۆیان بۆ ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان نیشاندا و جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتگیری له رۆژئاوای كوردستان كردووه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه ماتیلدا پانۆت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، ئێستا به‌سه‌ردانێك له رۆژئاوای كوردستانه و دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئيدارى ناوچه‌كه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن دۆخی ناوچه‌كه بۆ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا روونبكه‌نه‌وه.
ماتیلدا پانۆت گووتیشی: پێویسته فه‌ره‌نسا رۆڵێكی زیاتر بگێڕێت و فشار له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكای زیاتر رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، پێشنیازی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌ن.