هاووڵاتییانی منبج ناوچه‌ی ئارام به‌سه‌رپه‌رشتی توركیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه
ئه‌وان ئێستا به ئارامی و له سه‌قامگیریدا ده‌ژین
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر پرسی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا، هاووڵاتییان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی منبج دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه، كه درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی توركیا قبووڵ ناكه‌ن و ده‌شڵێن: ئه‌وان ئێستا به ئارامی و له سه‌قامگیریدا ده‌ژین.
پێشتر سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ى تويتێكه‌وه رايگه‌ياندبوو، پێويسته ناوچه‌يه‌كى ئارام به قوڵايى 20 كيلۆمه‌تر له باكوورى سووريا درووست بكرێت و ئه‌و پێشنيازه‌ش له لايه‌ن توركياوه پێشوازى لێكرا، به‌ڵام توركيا ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه له ژێر هه‌ژموون و كۆنترۆڵى خۆي‌دا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه.