"لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌نگدان به دوو وه‌زیری دیكه‌ی عێراق رێككه‌وتن"
دوو وه‌زیریش بۆ وەرزی دووەمی یاسادانان دوادەخرێن
K24 - هه‌ولێر:
هاوپەیمانێتی فەتح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ئاشکرایدەکات، بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان ئەمڕۆ دەنگ لەسەر وەزارەتەکانی داد و پەروەردە دەدرێت .
فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند: "لایەنە سیاسییەکان لەسەر تێپەڕاندنی وەزارەتەکانی داد و پەروەردە رێککەوتوون. گوتیشی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ لەسەر هەردوو وەزارەتەکە دەدرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدی كرده‌وه، بەهۆی بوونی ناکۆکی لەنێوان لایەنەکان دەنگدان هەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری بۆ وەرزی دووەمی یاسادانان دوادەخرێن. ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانێتی فەتح بە دووری زانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بودجەی 2019ـی عێراق پەسندبکرێت.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی پرۆژه یاسای بودجەی 2019ی عێراق و تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی کۆدەبێتەوە.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ 23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، پەرلەمان لەبارەی پرۆژه یاسای بودجەی 2019 و تەواوکردنی کابینەی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆدەبێتەوە.
حەلبووسی ئاشکراشیکرد، پێنجشەممەی داهاتوو عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادە دەبێت بەبێ ئەوەی هۆکاری ئامادەبوونەکەی ئاشکرا بکات.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 7 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تا ئێستا كابینه‌ی نوێ به ته‌واوه‌تی پێكنه‌هێنراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی مانه‌وه‌ی پۆسته‌كانی وه‌كو وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌رگری.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ناكۆكی نێوخۆیی پێكهاته‌ی شیعه و سووننه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌ناوخۆیان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاری كردنی كه‌سێك، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری پشكی سوننه و ناوخۆش پشكی شیعه‌یه.