خهڵكی مووسڵ هێزه ئهمنییهكانی عێراق به مهترسی دهزانن
"6 ههزار كهس چارهنووسیان نادیاره"
K24 - ههولێر:
هاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوا لە هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق نیگەرانن و بە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر شارەکەیان تۆمەتباریان دەکەن، ئەندامێکی پەرلەمانیش لە بازنەی پارێزگای نەینەوا ئاماژە بەوەدەدات، نزیکەی 6 هەزار کەس لە پارێزگای نەینەوا چارەنووسیان نادیارە.
نایف شەمەری، پەرلەمانتاری عێراق لە بازنەی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: "بەشێک لەو کەسانەی چارەنووسیان نادیارە لەلایەن داعشەوە پێشتر دەستگیرکراون و بەشێکی دیکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، هەروەها میلیشیا چەکدارەکان, سووکایەتی بە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەن و لەبەرامبەر ئازادکردنیشیان داوای پێدانی 4 هەزار دۆلار دەکەن".
سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر ئەو میلیشیایانە، ئەو پەرلەمانتارەی بازنەی پارێزگای نەینەوا ئاشکرایکردووە، راستەوخۆ ئەو پرسەیان گەیاندووەتە سەرۆکوەزیران و پێیانڕاگەیاندووە.
بێکاریی، هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزاری چەند پرسێکی دیکەن، کە هەڕەشە لە ژیانی هاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوا دەکەن، نایف شەمەری لهوبارهیهشهوه دهڵێت: "نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی ئەو پارێزگایە لەژێر هێڵی برسێتین و نەشوێنێک بۆمانەوە و نە هیچ خۆراک و خواردەمەنییەکیان هەیە، تەنیا لەسەر ئەو هاوکارییانە دەژین، کە لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە پێیاندەبەخشرێت".
ئەو پەرلەمانتارە هۆکاری خراپی بارودخەکەشی بۆ کەمتەرخەمی حکومەت گەڕاندەوە وجەختیکردەوە، حکومەتی عێراق لەبەرامبەر دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا کەمتەرخەم بووە.