یانه‌ی دهۆك دووه‌مین یاریزانی گواسته‌وه
نیوار سه‌ردار واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی دهۆك كرد
یانه‌ی دهۆك بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره‌یان نیوار سه‌رداری هێنایه ریزه‌كانی.
یانه‌ی دهۆك له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك نیوار سه‌رداری گواسته‌وه كه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی زێره‌ڤانی، گاره و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كردووه.
یانه‌ی دهۆك دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستانی له‌ده‌ستدا، له ئێستادا ده‌یه‌وێت به پێكهاته‌یه‌كی باشتر بۆ قۆناخی دووه‌م بێته‌وه مه‌یدان، له‌م پێناوه‌یشدا ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی بووه، له به‌رامبه‌ردا دوای گواستنه‌وه‌ی عامر ئیسماعیل ئه‌مڕۆ به گواستنه‌وه‌ی نیوار سه‌ردار دووه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌نجام دا.
