نیسان ئەڵتیمایەکی جیاوازی خستە بازاڕەوە
تایبەتمەندی و گۆڕنکارییەکانی نیسان ئەڵتیما 2019 بڵاوکرایەوە
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای نیسان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نوێترین مۆدێلی نیسان ئەڵتیما، گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانیش ئاشکرا دەکات.
کۆمپانیای نیسان گۆڕانکاری لە دیزان و بزوێنەری ئەڵتیما 2019 کردووە و بە تەواوی بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلی 2018 گۆڕاوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی نیسان نیوز، ئەڵتیما نوێکان سەلامەتی زیاتر بە سەرنشینانی دەبەخشن و هەروەها تەکنەلۆجیای نوێ لە دیسکی راگرەکانی پێشەوە بەکارهاتووە.
جیا لەمەش، بۆ یەکەمجار، دوو جۆر بزوێنەری نوێی بەکارهێناوە و سیستمی "تۆربۆ"ی بۆ زیاد کردوون.
لە ئێستادا و لە وڵاتی ئەمەریکا، نرخی نیسان ئەڵتیما لە 23 هەزار و 750 دۆلار دەستپێدەکات و لە نزیکەی 30 هەزار دۆلار کۆتایی دێت.

H.J