پۆلیسه شۆخه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا باجی جوانییه‌كه‌ی ده‌دات
به‌هۆی جوانییه‌كه ناوبانگی ده‌ركردووه به‌ڵام بۆی بووه‌ته كێشه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌دریانا كۆلیسزار، كه به پۆلسیه شۆخه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ناوبانگی ده‌ركردووه، باجی جوانییه‌كه‌ی ده‌دات و له كاره‌كه‌یدا تووشی گرفت بووه.
به‌هۆی جوانییه‌كه‌ی ئه‌و پۆلیسه شۆخه‌ی ئه‌ڵمانیا، ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه و هه‌وادارێكی زۆریشی له ئینستاگرام هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌م له كاری رۆژانه و هه‌م له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گرفتی بۆ درووستكردووه.
به‌هۆی ئه‌و ناوبانگه‌ی هه‌یه‌تی، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌یناسێت و له‌سه‌ر كار وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن، به‌هۆی زۆری ناوبانگه‌كه‌شی، دۆسته‌كه‌ی بڕیاریداوه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ بپڕچێنێت، كه نزیكه‌ی 10 ساڵه له په‌یوه‌ندیدان.
ئه‌دریانا ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له ئینستاگرمی خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ناوبانگ و زیادبوونی هه‌وادارانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پچڕاندووه.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌كه‌ی، ئه‌دریانایان سه‌رزه‌نشت كردووه، به‌هۆی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه‌تی، كه به نه‌رێنی بۆ كاره‌كه‌ی شكاوه‌ته‌وه.
كۆلیسزار، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سێكی ئاساییه، وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش هه‌ڵه و كه‌موكوڕی هه‌یه.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌كه‌ی داوای لێكراوه، یان ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌ی بێت، یان كاته‌كانی ده‌وامی به درێژایی رۆژ بێت، نه‌ك وه‌ك پۆلیسه‌كانی دیكه، كه هه‌شت كاتژمێر ده‌وام ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: DW
ئ. م