گلۆك ده‌مانچه‌یه‌كی زیره‌ك نمایش ده‌كات

به‌ ڤیدیۆ.. شاشه‌یه‌كی زیره‌ك به‌ دواوه‌ی ده‌مانچه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای Radetecی ئه‌مه‌ریكی، كۆپییه‌كی نوێی ده‌مانچه‌ی گلۆكی ئاوستریایی "نه‌مساوی" خسته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ ژماره‌ی فیشه‌كه‌كانی ناوی ده‌ژمێرێت.

كۆمپانیاكه‌ كۆپییه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی له‌ پێشانگای " SHOT Show 2019" له‌ لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گشتی ده‌مانچه‌ی گلۆك، چه‌كێكه‌ به‌ فه‌رمی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كاریده‌هێنێت.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی TFB، ده‌مانچه‌كه‌ هۆشمه‌نده‌ و كه‌ یه‌ده‌گی ده‌خرێته‌ سه‌ر، هاوشێوه‌ی كارتی زیره‌ك، ژماره‌ی فیشه‌كه‌كانی ناوی ده‌خوێنێته‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری ده‌رهێنانی یه‌ده‌گیش نیشانی ده‌دات، كه‌ یه‌ده‌گی له‌سه‌ر نییه‌.

ده‌مانچه‌كه‌ شاشه‌یه‌كی لیدی به‌دواوه‌ی به‌ستراوه‌، كه‌ تێیدا ژماره‌ی ئه‌و فیشه‌كی ناو یه‌ده‌گه‌كه‌ ماون.

ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌وڵی كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی چه‌كه‌، شاشه‌ی زیره‌ك بۆ ده‌مانچه‌كه‌ به‌كارده‌هێنێت.

ئ. م

Fly Erbil Advertisment