گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا ده‌بێته پێشمه‌رگه
به وێنه.. ئه‌م گۆڵپارێزه دوو رۆژه گه‌یشتۆته هه‌ولێری پایته‌خت

دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزه پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به فه‌رمی گۆڵپارێزێكی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ری هێنایه ریزه‌كانی كه پێشتر گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی سووریا بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 جه‌نیوه‌ری 2019، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د كه‌نعانی گۆڵپارێزی سووری راگه‌یاند.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه له كاتێكدایه كه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حمه‌د عه‌یاشی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن به‌هۆی پێكانه‌وه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایاب كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، له كۆی 13 یاری، 8 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.
