مەسەدە: هەڵوێستی ئەمەریکا لەبارەی رۆژهەڵاتی فورات ناڕوونە
"دیمەشق نیازی دانوستانی نییە"
K24 - ھەولێر
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات بە کوردستان24 راگەیاند "ئەمەریکا لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا پاشگەز نابێتەوە و هەڵوێستی واشنتن لەبارەی رۆژهەڵاتی رووباری فورات ناڕوونە".
لەبارەی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی سووریاش، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند "دیمەشق نیەتی دانوستانی نییە و ئەوەشی بڵاودەکرێتەوە تەنیا راگەیاندراوە و دیمەشق هیچ هەنگاوێکی کردانی بۆ دانوستان ناهاوێژێت".