پارێزگاری هه‌ولێر واده‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری ئاشكرا ده‌كات
كاركردن له‌و شه‌قامه به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نەوزاد ھادی پارێزگای ھەولێر راگەیاند ، كاركردن لە پرۆژەی شەقامی 120 مەتری شاری هه‌ولێر بەردەوامە و تائێستا بەشێكی زۆری شەقامەكە كە رێگەی كەركوك پیرمام بەیەكەوە دەبسێتەوە تەواو بووە.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ھێمن گروپ به‌وانی راگه‌یاندووه، كە پێشبینی دەكەن لە جەژنی نەورزۆدا شەقامی 120 مەتری كۆتایی پێبێت و بۆ ھاتووچۆكردن بكه‌وێته كار.
H.B