گۆڕان و يهكێتى چاويان له پۆستى جێگرى سهرۆكى حكومهته
ئەو پۆستە لای گۆڕان ھێڵی سورە
K24 – سلێمانى:
ھەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاویان لە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتە.
به گوێرهى زانيارى پهيامنێرى كوردستان24 باس لەوەش دەکرێت، رەنگە لەسەر ئەو بابەتە ئەو دوولایەنە کۆببنەوە.
پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی داھاتوی ھەرێمی کوردستان ئێستا داواکاری دوولایەنی لەسەرە و ھەر یەکێکیان بە مافی خۆی دەزانێت ئەو پۆستە وەربگرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی ھیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نیە، گۆڕانیش ئەنجامدانی ھەر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ یەکێتی لە سەر ھەر پرسێک بێت رەتدەکاتەوە.
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نيشتمانى كوردستان، فهريد ئهسهسهرد، رايگهياند، ھێشتا نەچوونەتە سەر بابەتی پۆستەکان و وەکو یەکێتی ئەوەیان یەکلا کردووهتەوە، کە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت مافی ئەوانە، ئەو بابەتەش لەگەڵ لایەنی یەکەمی براوەی ھەڵبژاردن یەکلا دەکەنەوە.
بە گوێرهى زانیاریيەکانی کوردستان24 بزوتنەوەی گۆڕان بە مەرجی پێدانی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت بەشداری لە حکومەت دەکات و ئەو پۆستە لای گۆڕان ھێڵی سورە.
نزار مهحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهى گۆڕان لهو بارهيهوه رايگهياند، بە پێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن ئەو پۆستە مافی بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە ماوەی رابردووداو لەبەر چەند ھۆکارێک گۆڕان ھەر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکێتی رەتکردووهتەوە، بۆیە ھەردوو لایەن بۆ یەکلا کردنەوەی ئەو پۆستە بڕیاڕی کۆتايی بۆ گفتوگۆکانی ھەردوولا لە گەڵ پارتی بهجێدەھێڵن.
یاخود ئەو کۆبوونەوە سێ قۆڵیيەی، کە باس دەکرێت و ئەنجام بدرێت ئەو پرسە یەکلا دەکاتەوە، ئاخۆ جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ یەکێتييە یان بۆ گۆڕانه.