له هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌يه‌كى تايبه‌ت به پێشمه‌رگه كرايه‌وه
نه‌خۆشخانه‌يه‌كى سه‌ربازى تايبه‌ت به پێشمه‌رگه كرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له شارى هه‌ولێر، به هاوكارى حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا له مه‌راسيمێكدا نه‌خۆشخانه‌يه‌كى سه‌ربازى تايبه‌ت به پێشمه‌رگه كرايه‌وه.
به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌ڵمانيا و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له مه‌راسيمى كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌سه‌ر هاوكارى زياترى بريندارانى شه‌ڕى دژ به داعش كرده‌وه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانينى گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێمى بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و گه‌لى ئه‌ڵمانيا ده‌ربڕى.