فازڵ میرانی و عەلی باپیر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا دەكەن

عەلی باپیر: بەشێك دەبین لە چارەسەری كێشەكان

K24 - ھەولێر

دوای كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو.

لە سەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا عەلی باپیر رایگەیاند: "ھەموومان بەرامبەر وڵاتەكەمان بەرپرسیارین و كۆمەڵی ئیسلامی بەشێك دەبێت لە چارەسەری كێشەكان".

گوتیشی: "ئێمە وەك كۆمەڵی ئیسلامی دەزانین كە پارتی مێژوویەكی دوور و درێژی ھەیە لە خەباتدا، ئێستاش جێگە و پێگەی بەرچاوی ھەیە".

عەلی باپیر، راشیگەیاند: "ئومێد دەكەین لە ماوەیەكی كەمدا ھەموو ئەو كێشانەی كە ھەن چارەسەری بكەین".

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی گوتی: "وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێنماییەكانی سەرۆك بارزانی كار بۆ ئەوە دەكەین ئەوەی دوێنێ نەمانتوانیوە ئەمڕۆ بۆ میللەتەكەمان بیكەین".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی خستەڕوو: "ھەموو لایەكمان لە ناو حكوومەت یان لە دەرەوەی حكوومەت دەتوانین خزمەتی گەلەكەمان بكەین".