شاندى پارتى سه‌ردانى يه‌كگرتوو ده‌كات
شاندى پارتى سه‌ردانى لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ لاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، ئه‌مڕۆ شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى، فازڵ ميرانى، سه‌ردانى ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستانى كرد.
يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، له دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه رايگه‌ياندووه، ده‌بێته پارتێكى ئۆپۆزيسيۆن و به‌شدارى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت ناكات.
سه‌ردانى شانده‌كه بۆ لاى يه‌كگرتوو، دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستانيان كرد و بڕياريشه دواى سه‌ردانى يه‌كگرتوو، شانده‌كه‌ى پارتى سه‌ردانى حزبى شيوعى كوردستان بكات.