كه‌نه‌دا ده‌رفه‌تی كار بۆ ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت
بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخانكراوه
K24- هه‌ولێر:
كه‌نه‌دا له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئافره‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بودجه‌یه‌كی 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه و، به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و پڕۆژه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات و ده‌ڵێت، پێویسته ده‌رفه‌ت بۆ ئافره‌تانیش بڕه‌خسێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بێنه ناو بازاڕی كار.
له‌مباره‌یه‌وه سۆزان عارف، به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئافره‌تان ده‌توانن رۆڵێكی كاریگه‌ر له پێشخستنی ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌كان، كه‌می ڕێژه‌ی كاركردنی ئافره‌تان له‌كه‌رتی تایبه‌تدا به‌شێكی زۆر له ڕێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن، سیراوان محمد, سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمیش باس له‌وه ده‌كات, ئافرتان توانای مرۆیيه‌كی باشیان هه‌یه, ئه‌گه‌ر بتوانرێت به‌ته‌واوی سود له‌تواناكانیان وه‌ربگێڕێت.
پسپۆڕانی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان، توتانایه‌كی باشی كاركردن له‌نێو ئافره‌تانی كوردستاندا هه‌یه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته ئه‌وه‌یه, چۆن بتوانێترێت له‌كه‌رتی تایبه‌ت سوودیان له‌و توانایه وه‌ربگيرێت، ئافرتانی كوردستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن, گرفتی سه‌ركی به‌رده‌م كاركردنیان له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و‌انه.
H.B