له يادى شه‌هيدانى يه‌كى شوباتدا نێچيرڤان بارزانى په‌يامێكى ئاراسته‌ى يه‌كێتى و به‌غدا كرد
نێچيرڤان بارزانى: بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان په‌ناى نه‌بردووه‌ته به‌ر تيرۆر
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له ساڵڕۆژى روودانى كاره‌ساتى يه‌كى شوبات، كه بووه هۆى شه‌هيدبوونى ده‌يان سه‌ركرده و كاديرى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له هه‌ولێر مه‌راسيمێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و باره‌يه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى ئاراسته كرد.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مه‌راسيمى يادكردنه‌وه‌ى شه‌هيدانى يه‌كى شوباتى 2004، وتارێكى ئاراسته كرد و تێيدا رايگه‌ياند، تيرۆريستان له يه‌ك كاتدا هه‌ردوو باره‌گاى يه‌كێتى و پارتيان كرده ئامانج و 101 سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوولا شه‌هيد كرد.
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: ئێمه يادى رووداوێكى ئاساى ناكه‌ينه‌وه، به‌ڵكو يادى تێكه‌ڵبوونى خوێنى پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى و پارتى ده‌كه‌ينه‌وه، كه به‌يه‌كه‌وه خه‌باتيان كرد و توانيان كوردستان سه‌ربخه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و راستييه ده‌ركه‌وت كه دوژمنان هيچ جياوازييه‌ك له نێوانماندا ناكه‌ن و ده‌بێت ئێمه‌ش به بير خۆمانى بهێنينه‌وه كه پێويسته يه‌كگرتوو بين و يه‌كڕيزى خۆمان بپارێزين.
نێچيرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان هه‌ميشه ئامانجى تيرۆريستان بووه، به‌ڵام خۆى په‌ناى نه‌بردووه‌ته به‌ر تيرۆر و كارى گه‌لى كوردستان ته‌نيا به‌رگرى كردن بووه له ئازادى و خاكه‌كه‌ى.
ئەمڕۆ پازده ساڵ بەسەر كارەساتی یەكی شوبات تێدەپەڕێت، كە بەھۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە شاری ھەولێر زیاتر لە 100 كەس شەھیدبوون و نزیكەی 250 كەسی دیكەش برینداربوون.
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: "خوێنى به‌رپرس و كاديرانى پارتى و يه‌كێتى پێكه‌وه رژاوه، بۆيه ئه‌مڕۆ و هه‌موو كاتێك ده‌بێت پارتى و يه‌كێتى به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه جياجياكان بدۆزنه‌وه. كاتى ئه‌وه‌يه كه حزب و لايه‌نه سياسييه‌كانيش به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن و له‌يه‌ك تێگه‌يشتنيان زياتر بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێم به بێ كێشه و به سه‌ركه‌وتوويى به‌ڕێوه به‌رين و هێز بده‌ينه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
وەك رێزگرتن لە شەھیدانی یەكی شوبات، ئەمڕۆ بەرپرسانی حكومی و حزبی و نوێنەری وڵاتان لە ھەولێر سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدانی یەكی شوباتیان كرد و تاجە گوڵینەیان لە سەر گڵكۆی شەھیدان دانا.
لە كارەساتی یەكی شوباتی 2004، زیاتر لە 100 كەس لە ھەردوو تەقینەوە خوژییەكەی بارەگای لقی 2 پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی 3 یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر شەھیدبوون، لەوانە چەندین سەركردە و كادیری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی سڤیل، ھەروەھا ژمارەیەكی زیاتریش برینداربوون.
رۆژی یەكی شوباتی ساڵی 2004 لە جەژنی قوربان، 14 ساڵ بەر لە ئێستا، ئەو كاتەی كە خەڵك بە بۆنەی جەژن سەردانی یەكتریان دەكرد و بە لێبوردەیی و گەردن ئازادی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیان بەھێزتر دەكرد، دوو تیرۆریست لە دوو بارەگای سەرەكی دوو ھێزی سەرەكی كوردستان لە ھەولێر، حەشیمەتی ئەو خەڵكەیان كردە ئامانج كە بۆ پیرۆزباییكردنی جەژن، سەردانی لقی 2 پارتی و مەڵبەندی 3 یەكێتییان كرد و لە لایەن بەرپرسانی ھەردوو پێشوازییان لێكرا، بەڵام لە كردەوەیەكی تیرۆرستی بەرنامە بۆ داڕێژراودا تەقینەوە لە ھەردوو بارەگا ئەنجامدرا.
ھەردوو تەقینەوەی ھاوكاتی یەكی شوبات لە لایەن دوو تیرۆریستی خۆكوژ ئەنجامدران، بە ھۆیەوە 101 كەس شەھیدبوون، لەوانە چەندین سەركردە و كادیری پارتی و یەكێتی و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی سڤیل.
ھێرشەكەی یەكی شوبات لە كاتیكدا بوو كە پرۆسەی یەكگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی ھەرێم دەستیپێكردبوو و پارتی و یەكێتی پاش شەڕی ئازادی عێراق لاپەرەیەكی نوێیان لە رێكخستنی پەیوەندییەكانیان و ھەروەھا چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ھەرێم و مامەڵە لەگەڵ عێراقی نوێ ھەڵدا، ھەر وەك بەرپرسانی ھەردوولا لە چەندین بۆنەی تایبەت بە بیرھێنانەوەی ئەم رووداوە رایانگەیاند لە سەروبەندی رێكخستنی ناو ماڵی كورد، ئامانجی ئەم ھێرشە تێكدانی یەكێتی ناو ماڵی كورد بوو، بەڵام ئەم ھێرشە یەكهەڵوێستی و یەكگوتاری كوردی بەھێزتر كرد.