پوخته‌ى ناوه‌ڕۆكى وتاره‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى له ساڵڕۆژى يه‌كى شوباتدا
پێشمه‌رگه ئاماده‌يه هه‌موو هاوكارييه‌كى ته‌واوى هێزه‌كانى عێراقى بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مه‌راسيمى يادكردنه‌وه‌ى شه‌هيدانى يه‌كى شوباتى 2004، وتارێكى ئاراسته كرد و تێيدا رايگه‌ياند، تيرۆريستان له يه‌ك كاتدا هه‌ردوو باره‌گاى يه‌كێتى و پارتيان كرده ئامانج و 101 سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوولا شه‌هيد كرد.
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: ئێمه يادى رووداوێكى ئاساى ناكه‌ينه‌وه، به‌ڵكو يادى تێكه‌ڵبوونى خوێنى پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى و پارتى ده‌كه‌ينه‌وه، كه به‌يه‌كه‌وه خه‌باتيان كرد و توانيان كوردستان سه‌ربخه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و راستييه ده‌ركه‌وت كه دوژمنان هيچ جياوازييه‌ك له نێوانماندا ناكه‌ن و ده‌بێت ئێمه‌ش به بير خۆمانى بهێنينه‌وه كه پێويسته يه‌كگرتوو بين و يه‌كڕيزى خۆمان بپارێزين.
نێچيرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان هه‌ميشه ئامانجى تيرۆريستان بووه، به‌ڵام خۆى په‌ناى نه‌بردووه‌ته به‌ر تيرۆر و كارى گه‌لى كوردستان ته‌نيا به‌رگرى كردن بووه له ئازادى و خاكه‌كه‌ى.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم راشيگه‌ياند، ئێمه له كوردستان شانازى به لێبورده‌يى و گيانى پێكه‌وه‌ژيانى ئاينى و نه‌ته‌وه‌يى ده‌كه‌ين و ئه‌وه بووه‌ته به‌شێك له كولتوورى كوردستان و بۆمان ماوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى به‌وه كرد، له كاتێكدا داعش جينۆسايدى ئێزدييه‌كانى ده‌كرد و به‌غدا مووچه و بودجه‌ى بڕى بوو، به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان به شانازييه‌وه پێشوازى له زياتر له دوو مليۆن ئاواره و په‌نابه‌ر كرد، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ رووداوێكى نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به‌و ئاوارانه تۆمار بكرێت.
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هێشتا داعش له‌ناو نه‌چووه و پێويسته حسابێكى وردتر بۆ ئه‌و مه‌ترسيانه‌ى داعش بكرێت. ئه‌گه‌ر به جدى رێگه‌ى لێ نه‌گيرێت، مه‌ترسييه‌كى جدى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، داوايكرد، ستراتيژێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به به‌شدارى پێشمه‌رگه و هاوپه‌يمان و به‌غدا دابنرێت.
نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى پێشمه‌رگه‌ى ده‌ربڕى بۆ هاوكاريكردن و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌يمانان له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ئێستاش پێشمه‌رگه ئاماده‌يه هه‌موو هاوكارييه‌كى ته‌واوى هێزه‌كانى عێراقى و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بكات بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى داعش و ئێستاش زه‌مينه‌يه‌كى باش هه‌يه به تايبه‌تى كه ئێستا كه‌شێكى باشى ئه‌رێنى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ئيتيحادى له ئارادايه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستا خۆشبه‌ختانه له‌يه‌ك تێگه‌يشتنێكى باشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌يه له پێناو چاره‌سه‌كردنى هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا هه‌يه. ئێمه ئه‌و هاوكارييه زۆر به گرنگ ده‌بينين بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان. چونكه داعش و هاوشێوه‌كانى سوود له ناكۆكى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌رده‌گرن".
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: "خوێنى به‌رپرس و كاديرانى پارتى و يه‌كێتى پێكه‌وه رژاوه، بۆيه ئه‌مڕۆ و هه‌موو كاتێك ده‌بێت پارتى و يه‌كێتى به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه جياجياكان بدۆزنه‌وه. كاتى ئه‌وه‌يه كه حزب و لايه‌نه سياسييه‌كانيش به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ن و له‌يه‌ك تێگه‌يشتنيان زياتر بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێم به بێ كێشه و به سه‌ركه‌وتوويى به‌ڕێوه به‌رين و هێز بده‌ينه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
ئ.ڕ