دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك راده‌ستی لیوای 61ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت
هێزێكی تایبه‌تی لیوای سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته كه‌ركووك
K24 - كه‌ركووك:
هێزێكی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته كه‌ركووك و بڕیاره دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ش، راده‌ستی لیوای 61ی سه‌رۆكوه‌زیران بكرێت.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووكه‌وه رایگه‌یاند، هێزێكی تایبه‌تی لیوای 61ی سه‌ر به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشتووه‌ته كه‌ركووك و پێنج رۆژ به‌ر له ئێستا له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك جێگیر بووه، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ئه‌و لیوایه دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه وه‌رده‌گرن، هێزی دژه‌تیرۆری عێراق كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه له شاره‌كه‌ن، ئه‌ركیان كۆتایی دێت و شاره‌كه جێده‌هێڵن.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نها یه‌ك فه‌وجی دژه تیرۆر تا پێنج رۆژی دیكه‌ش له كه‌ركووك ده‌مێننه‌وه، تا دۆسیه‌ی ئه‌منی به ته‌واوه‌تی راده‌ستی لیواكه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بكرێت.
ئ. م
K24 - كه‌ركووك:
هێزێكی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته كه‌ركووك و بڕیاره دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ش، راده‌ستی لیوای 61ی سه‌رۆكوه‌زیران بكرێت.