ئۆپۆزيسيۆنى سووريا داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى رۆژ بۆ سووريا ده‌كات
شاندى دانووستانكارى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا و فراكسيۆنى پارتى كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێکی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزيسیۆنی سووریا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ شاندێکی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزيسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتیی نەسر حەریری سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش نەسر حەریری، سەرۆکی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزيسیۆنی سووریا بە کوردستان24ـی رایگەیاند، پێویستە هێزی پێشمەرگەی رۆژ لەگەڵ هێزەکانی دیکە بۆشایی ئەمنی لە رۆژئاوای کوردستان پڕ بکەنەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ شانده‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتييانى په‌نابه‌رى عه‌فرين كۆبوونه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه نورى بريمۆ، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى په‌ده‌كه‌سه رايگه‌ياند، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرايه‌وه، كه پێويسته عه‌فرين له لايه‌ن خه‌ڵكى شاره‌كه‌وه ئيداره بكرێت.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و ميليشيايانه‌ى هه‌ن و پێشێلكارى ده‌كه‌ن، ده‌بێت بكشێنه‌وه و خه‌ڵكى ئاواره و په‌نابه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا هێزه كوردييه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به‌شداريان پێ ناكرێت له ئيداره‌دانى عه‌فرين و ئه‌وانه‌ى ئێستا ئيداره‌ى عه‌فرين ده‌كه‌ن دز و چه‌ته‌ن و خزمه‌ت به خه‌ڵك و هاوپه‌يمانى ئۆپۆزيسيۆن و ته‌نانه‌ت توركياش ناكه‌ن