چواره‌مين فێستيڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فيلمى دژ به تيرۆر له هه‌ولێر كۆتايى به‌كاره‌كانى هێنا
به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24
K24 – هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24، چواره‌مين فێستيڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فيلمى دژ به تيرۆر ئه‌مڕۆ له هه‌ولێرى پايته‌خت كۆتايى به‌كاره‌كانى هێنا و خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترينى فيلمه‌كان دابه‌شكرا.
فيلمى "زه‌ريا شه‌پۆل شه‌پۆل ده‌هه‌ژێته‌وه"، له ده‌رهێنانى "ئه‌مير غولامى" له شارى "بۆكان"ه‌وه خه‌ڵاتى "باش‌ترين كورته فيلمى" به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مير غولامى، له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان24، رايگه‌ياند، "فێستيڤاڵ بيرو هۆشى نوێ و مۆدێرنيته له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت و ئێمه چاوه‌ڕێى زياتر له هه‌ولێر ده‌كه‌ين".
گوتيشى: "هه‌رێمى كوردستان رووگه‌ى پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستانه و ئێمه وه‌ك فيلمسازانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌رده‌وام ئاماده‌ييمان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتى "باش‌ترين دۆكيۆمێنتارى" به "سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا" به‌خشرا، كه دۆكيۆمێنتارييه‌كى له باره‌ى سينه‌ما و تيرۆر به‌رهه‌مهێنابوو.
سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا له‌و باره‌يه‌وه بۆ كوردستان24 گوتى: "له فيلمه‌كه‌مدا باسم له تيمێكى پێشمه‌رگه و ئازايه‌تى پێشمه‌رگه كردووه له شه‌ڕى دژى داعش و تا ئێستا چه‌ندين خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تيم پێبه‌خشراوه و خه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌مڕۆش بۆمن زۆر گرنگه".
خه‌ڵاتى "باش‌ترين فيلمى ئه‌نيمێشن" درا به "سامى كاكه" به ناوى "ئه‌لهاويه"، "باش‌ترين خه‌ڵاتى كورته فيلمى كورديى" درا به "شيرين جيهانى"، بۆ فيلمى "خه‌ونى پياوێكى پرته‌قاڵى".
هه‌روه‌ها "خه‌ڵاتى جه‌ماوه‌ر" درا به "محه‌ممه‌د فريا" بۆ فيلمى "رۆزا".
سه‌باره‌ت به ئه‌كته‌ره‌كانيش، "عه‌بدولعه‌زيز ره‌عد" يش وه‌ك بچووكترين ئه‌كته‌ر به "باش‌ترين ئه‌كته‌ر" ده‌ستنيشان كرا، كه رۆڵى له فيلمى "بندقية الشرق" بينيى بوو.