"سۆلاری له كلاسیكۆ ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ چاودێریكردنی مێسی راسپاردووه"
"ئه‌مشه‌و ئه‌ركی راگرتنی مێسی له ئه‌ستۆی ئه‌م یاریزانه‌ی ریال مه‌دریده"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆ سۆلاری یاریزانێكی بۆ چاودێریكردنی لیۆنێل مێسی ده‌ستنیشان كردووه.
پێگه‌ی ماركای مه‌دریدی له راپۆرته هه‌واڵێكدا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی مێسی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، ماركۆس یۆرێنتی بۆ چاودێریكردنی مێسی راسپاردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یۆرێنتی پێشتریش به درێسی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌ركی راگرتنی مێسی پێ سپێردرا بوو.
یۆرێنتی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه بۆته كارتێكی كاریگه‌ری سۆلاری و زۆرجار له شوێنی كاسێمیرۆ یاری پێده‌كات، ئه‌م وه‌رزه یۆرێنتی به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌یه‌ك دابڕا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 12 یاری كردووه و 2 گۆڵیشی كردووه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، له یاری چوونی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
