یانه‌ی نانت داوای پاره‌ی گرێبه‌ستی ئیمیلیانۆ سالای له كاردیف سیتی ده‌كات
به‌هۆی ئه‌م رووداوه كاردیف سیتی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی سالای بۆ سه‌ر هه‌ژماری یانه‌ی نانت راگرت
یانه‌ی نانتی فڕه‌نسی داوای مافه داراییه‌كانی له گرێبه‌ستی ئیمیلیانۆ سالای هێرشبه‌ری ئارجێنتینی ده‌كات.
كاردیف سیتی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستی مێژوویی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند به گواستنه‌وه‌ی ئیمیلیانۆ سالای ئارجێنتینی به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن پاوه‌ند، به‌ڵام له بێبه‌ختی هه‌مووان فرۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی سالا له‌نێوان نانت و كاردیف تێكشكا و بووه هۆی بێ سه‌روشوێن بوونی ئیمیلیانۆ سالا.
به‌هۆی ئه‌م رووداوه كاردیف گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ژماری یانه‌ی نانت راگرت.
تۆڕی بی بی سی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه دوای ئه‌م ڕووداوه یانه‌ی نانت داوای له كاردیف كردووه به‌شی یه‌كه‌می بڕه پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ بنێرن، به‌ڵام یانه ئینگلیزیه‌كه تاكو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا فرۆكه تێكشكاوه‌كه له ده‌ریادا دۆزرایه‌وه و سه‌رۆكی لێژنه‌ی گه‌ڕانیش به‌دوای سالا دووپاتیده‌كاته‌وه یاریزانه‌كه و فرۆكه‌وانه‌كه‌ی مردوون و به‌دوای لاشه‌یان ده‌گه‌ڕێن.