هۆشدارى ده‌درێته تووشبوانى نه‌خۆشى شه‌كره
به تايبه‌تى ئه‌و كاتانه‌ى ئاستى شه‌كره‌ى خوێنيان تا پلهيهكى مه‌ترسيدار به‌رز ده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ، ده‌ريخستووه، ئه‌و كهسانهوهى گيرۆده‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى يه‌كه‌من؛ زياتر رووبه‌ڕووى مه‌ترسى شكانى ئێسك ده‌بنه‌وه. به تايبه‌تى ئه‌و كاتانه‌ى ئاستى شه‌كره‌ى خوێنيان تا پلهيهكى مه‌ترسيدار به‌رز ده‌بێته‌وه.
توێژه‌ران، زانياريان له باره‌ى 47 هه‌زار كه‌سى تووشبوو به نه‌خۆشى شه‌كره كۆ كردووه‌ته‌وه.
له‌و ژماره‌يه 3 هه‌زار و 329 كه‌سيان جۆرى يه‌كه‌مى شه‌كره‌يان هه‌بووه.
جۆرى يه‌كه‌مى نه‌خۆشييه‌كه زۆر بڵاو نييه. به شێوه‌يه‌كى گشتى له قۆناغى منداڵى و ههرزهكاريدا، تووشى مرۆڤ ده‌بێت. به هۆى ئه‌وه‌ى په‌نكرياس، ناتوانێت وه‌ك پێويست، ئه‌نسۆلين ده‌ربدات.
جگه له‌و ژماره‌يه، كۆى گشتى كه‌سانى به‌شداربووى توێژينه‌وه‌كه، نهخۆشييهكهيان له جۆرى دووه‌م بووه.
جۆرى دووه‌مى شه‌كره، په‌يوه‌سته به قه‌ڵه‌ويى، هه‌ڵكشانه ناو ته‌مه‌ن و ناكارايى په‌نكرياس بۆ ده‌ردانى ئهنسۆلينى پێويست، تاوه‌كو شه‌كرى ناو خوێن بگۆڕێت بۆ وزه.
توێژينه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌يان له جۆرى يه‌كه‌م هه‌يه، كاتێك ناوه‌ندى ئاستى شه‌كره له خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه تا ئاستێكى مه‌ترسيدار، ئه‌وان زۆرتر رووبه‌ڕووى مه‌ترسى شكانى ئێسكى جه‌سته ده‌بنه‌وه.
توێژينه‌وه‌كه به به‌شدارى ژماره‌يه‌ك زانكۆ و توێژه‌رى پزيشكى له ئيسپانيا ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر