به ڤیدیۆ.. "رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش له كوردستان ده‌ستنیشان كرا"
ئه‌مڕۆژه له‌به‌رده‌م به‌شێكی زۆر له پاڵه‌وانان و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان و سه‌رجه‌م میدیاكانی كوردستان راگه‌یاندرا
به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و به‌شێكی زۆر له پاڵه‌وان و وه‌رزشكاره دیاره‌كانی كوردستان، رێكخراوی Kurdistan Sports Day داوا ده‌كات هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان له كوردستانیش رۆژێك تایبه‌ت بكرێت به رۆژی نیشتیمانی وه‌رزشی له كوردستان.
جه‌لال په‌رێشان سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵێنی دا ئه‌م پرۆژه‌یه بباته په‌رله‌مان، ده‌شڵێت: بیرۆكه‌یه‌كی نایاب و پێویسته و 100% جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 شووباتی 2019، رێكخراوه‌كه له‌به‌رده‌م میدیاكان و به‌شێكی زۆر له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م رۆژه تایبه‌ت نییه به هیچ كه‌سێك، ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی نیشتیمانییه‌وه و به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نابه‌سترێته‌وه.
رێكخراوی Kurdistan Sports Dayپێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه كه رۆژی 4/4 ببێته رۆژی وه‌رزشی كوردستان، به‌وپێیه‌ی له ده‌ستپێكی به‌هاردا له كوردستان كه‌شێكی له‌بار هه‌یه تا هه‌مووان بێنه مه‌یدان و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دوای زستانێكی سارد ده‌ست به وه‌رزش بكه‌نه‌وه.
رێكخراوه‌كه هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه پێویستیان به هیمه‌تی هه‌مووانه، ده‌شڵێن: ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج و كه‌سانی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون شان ده‌ده‌ینه به‌ر ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییه گه‌وره‌یه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ده‌بێته سه‌ركه‌وتنی وه‌رزشی كوردستان، چاوه‌ڕێی بیرۆكه و ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ دهوڵهمهندتركردن و سه‌رخستنی ئه‌م بیرۆكه‌یه.
ئامانجی داهاتوویان چییه؟
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا روونی كردۆته‌وه كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌م رۆژه ببێته رۆژێكی فه‌رمی و له رۆژمێری حكوومه‌تدا و ئه‌م رۆژه وه‌كو رۆژی وه‌رزشی كوردستان دانی پێدابنرێت.
بۆچی رۆژی نیشتیمانی وه‌رز له كوردستان هه‌بێت؟
رێكخراوه‌كه ده‌یانه‌وێت له رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌رزش به كلتور بكه‌ن و جوڵه‌یه‌كی وه‌رزشی له كوردستان دروست بێت، رۆژێك بۆ رۆژمێری كوردستان زیاد بكه‌ن.
ده‌شڵێن: نامانه‌وێت وه‌رزش ته‌نیا له رۆژێك قه‌تیس بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت وه‌كچۆن 365 رۆژ ئاڵای كوردستان به‌رزه و ده‌شه‌كێته‌وه و پیرۆزه، به‌ڵام له رۆژی ئاڵا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌وه‌كانمان تۆخ ده‌كه‌ینه‌وه، ئاواش هه‌موو رۆژێك گرنگی به وه‌رزش بده‌ین، به‌ڵام له رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزتر بۆ وه‌رزشی ئه‌م وڵاته دروست بێت و قه‌باره و مافی خۆی پێبدرێت، پیشانی بده‌ین دوای تێكشكانی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌له‌مه‌ی به‌سه‌ر میلله‌تی كورددا دێت، كورد وه‌كو هه‌میشه ئاشتیخوازه و خه‌ریكی وه‌رزش و ژیان ده‌بێت و ته‌سلیم نابێت و به‌هیواوه له سبه‌ی ده‌ڕوانێت.
ئه‌م پرۆژه موڵكی كێیه؟
رێكخراوه‌كه دووپاتیان كردۆته‌وه كه ئەم پرۆژەیە موڵکی هەموو ئەو کەسانەیە کە خۆیان بە خاوەنی دەزانن، هه‌ر وه‌رزشوانێك، هه‌ر میدیاكارێكی وه‌رزشی، هه‌ر به‌رپرسێكی وه‌رزشی و هه‌ر وهرزشدۆستێكی ئه‌م وڵاته خاوه‌نی ئه‌م پڕۆژه‌یه، به‌بێ ره‌چاوكردنی ره‌نگ و بیركردنه‌وه و شار و شارۆچكه، ده‌مانه‌وێت رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش هی هه‌مووان بێت و هه‌مووان به‌شداریی بكه‌ن.
بۆزانین، له وڵاتانی وه‌كو توركیا، ئێران، قه‌ته‌ر، ئیمارات، به‌حره‌ین، ژاپۆن، هیندستان، مالیزیا، رووسیا، ئه‌مریكا و ده‌یان وڵاتی دیكه ساڵانێكی زۆره رۆژێك هه‌یه بۆ وه‌رزش، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رێكخراوی Kurdistan Sports Day ده‌یانه‌وێت له كوردستانیش رۆژێكی تایبه‌ت بۆ وه‌رزش ده‌ستنیشان بكرێت و له لایه‌ن په‌رله‌مان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی كوردستانه‌وه به‌ڵێنی پشتگیری‌یان پێدراوه.

