یارییه‌كانی سبه‌ی شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نایاب گه‌رمتر ده‌كه‌ن
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئاگره‌كه‌ی به برایه‌تی خۆش بكات
ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه له گه‌ڕی حه‌ڤده‌می خولی نایابی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، له یاریی لوتكه‌دا زێره‌ڤانی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ ده‌كات، برایه‌تیش ده‌بیته میوانی نه‌ورۆز و له هه‌ولێریش یانه‌ی هه‌ندرێن و ئاكرێ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:45 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
هه‌ندرێن و ئاكرێ شه‌ڕی مانه‌وه له خولی نایاب ده‌كه‌ن
لە ھەولێر یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئاكرئ دەبێتەوە، ھەندرێن لە 3 یاری رابردوو تەنھا دوو خاڵی بە دەستھێناوە و لە قۆناخی دووەم ئاستی تیپه‌كەی دڵشاد مەعروف وەك پێویست نییە، بۆیه ئه‌م یارییه بۆ هه‌ندرێن ده‌رفه‌تێكی زێرینه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك بڕه‌وێنێته‌وه، بۆیه دڵشاد مه‌عرووف ده‌یه‌وێت بەسەركەوتن بەسەر ئاكرێ بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان بگه‌ڕێته‌وه، له ئێستاشدا ھەندرێن بە 19 خاڵ لە پلەی دەیەمی خولەكە دەبندرێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاكرێ لە قۆناخی دووەم تاڕادەیەك باشتر لە قۆناخی یەكەمی خولەكە دەبندرێت، هێشتا نه‌یتوانیوه له ناوچه‌ی دابه‌زین رزگاری بێت، به‌وپێیه‌ی ئاكرێ بە 11 خاڵ ھەر لە كۆتایی ریزبەندییەكە ماوه‌ته‌وه.
له دهۆك یاری لوتكه به‌ڕێوه ده‌چێت
پێشمەرگەكانی ھەولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی گه‌شتی دهۆكیان كردووه، تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه لە دوویاری رابردوو تەنھا خاڵێكی بەدەستھێناوەئەمەش وایكرد جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ركابەرەكانی بە بێتە 3 خاڵ. سەمیر بابۆی راھێنەر باش دەزانی دۆرانی لەم یارییە واتا لە دەستدانی پلەی یەكەم كە ئێستا تیپكەی بە 30 خاڵ لە سەرووی ریزبەندییەكە دەبندرێت.
لە بەرامبەر دا زێرەڤانی كە لە قۆناخی دووەم بە ھێنانی چەند یاریزانێك ئاستی لە ھەڵكشانە سەركەوتنیشی لە دوویاری رابردوو بەسەر ئارارات و دھۆك بە وەریەكی بەرزەوه بۆ رووبەرووبونەوەی پێشمەرگەكان ئامادەن.
زێرەڤانی دەیەوێت بەسەر كەوتن بەسەر پێشمەرگەی ھەولێر خاڵەكانی بۆ 27خاڵ بەرزبكاتەوە زەنگێكی مەترسی دارییش بۆ یانەكانی پلەكانی پێشەوە لێ بدات.
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئاگره‌كه‌ی به برایه‌تی خۆش بكات
لە سلێمانیش یانەی نەورۆز بە راھێنەرایەتی پرسیار عەبدولرەزاق رووبەرووی یانەی برایەتی شاری ھەولێر دەبێتەوە.
نەورۆز لە دوای دەست بەكاربوونی پرسیار عەبدولرەزەق لە دوویاری رابردوو سەركەوتنی بەسەر یانەكانی شێروانە و ھەولێر بە دەستھێناوە و بە 27 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكە دەبندرێت.
نه‌ورۆز دەیەوێت لە ژێر سەرپەریشتی ئەم راھێنەرە لاوە بەردەوامی بە ئەنجامە باشەكانی بدات و شەری بردنەوەی نازناوەكە بكات.
برایەتیش كە بە 13 خاڵ لە پلەی سێزدەمی خولەكە دێت و بە بارودۆخێكی جراپ دا تێپەر دەبێت و فازل عەباسی راھێنەری یانەكەش دەستی لە راھێنەرایەتی یانەكەی ھەڵگرت و جارێكی‌تر فاتیح حەمەخان راھێنەری پێشوو دەست بە كاربووەوه، ھەموو ئامانجی ئەم راھێنەرەش ئەوەیە یانەكە لە ریزی یانە نایابەكانی كوردستان بە ھێڵێتەوە.
.jpg)