هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه
كار بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانان هێزی پێشمه‌رگه به به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ری ئه‌و هێزانه ده‌زانن كه داعشیان له عێراق تێك‌شكاند، بۆ سه‌قامگیری و رێگری له سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپ و رێكخراوه تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كان، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانن هه‌رچی زووه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن.
ھەولێر و بەغدا بەرەو ھەماھەنگی و رێککەوتن دەچن لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش وەک گوتەبێژەکەی دەڵێت, چاویان لەوەیە ھەرچی زووە ھەنگاوی کردەیی ببینن.
کۆلۆنێڵ شۆن راین، گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، ده‌ڵێت: "پێموایە مەترسییەکانی داعش ھێشتا ماون، چونکە ھێشتا چەندین شانەی نووستووی داعش ماون، کە گەورەترین ئاسته‌نگن لە قۆناخی دوای داعش، پێویستە زوو ئەو شانانە لەناو ببەین بۆ ئەوەی دواتر ناچار نەبین شەڕیان لە دژ بکەین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دەمەوێ بشڵێم پێشمەرگە بەشێکی گرینگی ھێزە عێراقییەکانە و ھاوکارییەکانمان بۆیان بەردەوام دەبن".
له كۆنفرانسێكدا تایبەت بە بەرەنگاری ھزری داعش سازکراوە, باس باسی مەترسییەکانی ئەو قۆناغەیە کە پێیدەوترێ قۆناغی دوای داعش.
تەنانەت فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، گەر بۆشایی ئەمنی ئەو ناوچەیە بەردەوام بێ ئەوا مەترسییەکانی داعش‌یش زیاتر و زیاتر دەبن.
جه‌نه‌راڵ دانی فۆرتن، فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق، ده‌ڵێت: "وەک ھێزەکانی ناتۆ ھەمیشە ھەوڵمانداوە یاریدەدەری ھێزە عێراقییەکان بین بۆیە ھەر جۆرە ھەماھەنگییەکی نێوان ئەو ھێزانە بەرزدەنرخێنین، چونکە نەبوونی ئەو ھەماھەنگییە دەبێتە ھۆی ئەوەی دووبارە داعش ئایدۆلۆژیای خۆی زیندووبکاتەوە و ئەمەش مەترسییە بۆ ئەو ناوچانەی حکوومەتی عێراق تیایدا لاوازە".
رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی کەرکووك ئێستا لە دۆخێکدایە، ھەموو لایەنەکان گوێبیستی ئەو زەنگە مەترسیدارانەن کە لە دەرەنجامی ئەو دۆخە دروستبووە، ھەر بۆیە ئێستا کات وەك ئاسته‌نگێكی سه‌خت لە بەردەم ئەگەرەکان دەبینرێت.
ئ. م