گۆڕان: له هه‌موو ئاستێكدا پابه‌ندین به رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی
پارتی: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بگه‌ینه رێككه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
دوای واژۆکردنی ڕێکكەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران، بەرپرسانی گۆڕان داوا لە ئەندامان و لایەنگرانیان دەکەن, پابەندى ناوەڕۆکی ڕێکكەوتنەکە بن, بە ئامانجی ئەوەی 4 ساڵی داھاتوو ببێتە سه‌رده‌می سەقامگیری، ئارامی و ئاسایش, بەرپرسێکی پارتیش ده‌ڵێت: دەرگا کراوەیە بۆ ھەموو حیزبەکانی دیکە، کە ھەمان ئامانجیان بۆ حکوومەتی داھاتوو ھەبێت.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "پێشتر هه‌ڵوێستی ئێمه هه‌ر چییه‌ك بووبێت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان له چ ئاستێكدا بن، دوای ئه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بڕیاریدا له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پارتی بگاته رێككه‌وتن، ئه‌و بریاره بڕیاری هه‌موومانه و له هه‌موو ئاست و جومگه‌كان پابه‌ندی ئه‌و بڕیار و رێككه‌وتنانه ده‌بین".
هه‌رچه‌نده پارتی رایگه‌یاندووه، ده‌رگای گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت به رووی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌دا كراوه‌یه، كه ئامانجیان سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی داهاتووه، به‌ڵام زۆرترین هه‌وڵه‌كانی بۆ گفتوگۆكردن و به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان خستۆته گه‌ڕ.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن جه‌باری، به‌رپرسی رێكخستنی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئێمه و گۆڕاندا هه‌یه، ئێمه دڵنیاین كه پارتیش ئه‌و به‌ندانه جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه مانای وا نییه، كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئه‌و حیزبانه نه‌كه‌ین، كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له حكوومه‌تدا بكه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی: "هه‌موو ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی له‌نێوان ئێمه و گۆڕاندا هه‌ن، ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه زیاتر له یه‌ك نزیك بین، بۆچوون و لێكتێگه‌یشتنمان بۆ یه‌كتر زیاتر بێت و دیدگای هاوبه‌شمان هه‌بێت، كه له كۆتاییدا هه‌موو ئه‌مانه له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لایەنی سەرەکی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ھەوڵەکانی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه چڕ كردۆته‌وه. لە دوای ڕێکكەوتنمان لەگەڵ گۆران و یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان, بڕیارە جارێکی دیکە لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆکانمان دەست پێبکهنەوە و ھەنگاوەکانی رێكکەوتنەکەمان لەگەل یەکێتیش بگەینە کۆتایی.
H.B