دواى داعش هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووى چاره‌نووسێكى ناديار ده‌بێته‌وه
حكوومه‌تی سووریا پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی به كورد ره‌تكرده‌وه
K24 – قاميشلۆ:
حكوومه‌تی سووریا پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی به كورد ره‌تكرده‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر روو بكه‌نه به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌وا چیتر پاڵپشتیان ناكه‌ن، لێره‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، ئایا كوردانی سووریا له‌و ره‌وشه‌دا چی بكه‌ن؟ ئایا چاره‌نووسی هه‌سه‌ده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر دوای شه‌ڕی داعش‌و چی به‌سه‌ر دێت؟ په‌يامنێرى كوردستان24 له رۆژئاواى كوردستان، له‌م راپۆرته‌دا، به دواى وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانهدا ده‌گه‌ڕێت.