یەكێتی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكات
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە و دەستپێكردنی گفتوگۆی نوێ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، تاوتوێ بكات.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی لە زاری سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و ته‌وه‌ری سەرەكیی كۆبوونه‌وه‌كه، دانانی به‌رنامه و پلانی نوێیه، به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاته‌كان".
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دەبوو کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ی بەیانی ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ کاتژمێر 5ی پاش نیوەڕۆ دواخراوە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، كە فراكسیۆنی یەكێتی بەشداریان تێدا نەكرد، سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه: "له گه‌ڕی داهاتووی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستاندا هه‌ڵوێست و قسه‌ی جیاوازیان ده‌بێت".
ھ.م