فڕۆکەوانێک لە ئاسماندا خەوی لێدەکەوێت

فڕۆکەکەی دەفڕێت و خۆشی خەوی لێکەوتووە

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکەوانێکی چینی کە ماوەی 20 ساڵە فڕۆکەوانە، لە کاتی ئەرکەکەیدا خەوی لێدەکەوێت و مەترسی بۆ ژیانی سەرنشینانی فڕۆکەکەی دروست دەکات.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، تەنها سێ رۆژە مانگرتنی فڕۆکەوانەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی چین بەهۆی کاری زۆر و ماندووبوون تەواو بووە.

فڕۆکەکە لە تۆکیۆوە بۆ سۆل (سیئۆل) دەفڕی و ڤیدیۆکەش لە لایەن یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە تۆمار کراوە.

ئەگەرچی ڤیدیۆکە بووەتە کێشە بۆ فڕۆکەوانە خەوتووەکە، بەڵام کۆمپانیای فڕۆکەوانیی چین بڕیاریداوە سزای یاریدەدەری فڕۆکەوانەکەش بدات، چونکە لەبری ئەوەی هۆشیاریی بکاتەوە، ڤیدیۆی تۆمارکردووە.