"به‌هۆی دڕانی پێڵاوی یاریزانێك زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلاری زه‌ره‌ر كرد"

به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ فرۆشی پێڵاوی نایك كه‌مبووه‌وه‌ و زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلاری زه‌ره‌ر كرد

لە یارییەکی خولی باسکەی زانکۆکانی ئەمریکا بە هۆی دڕانی پێلاوی یەکێک لە یاریزانەکان، زیانێکی زۆر بە کۆمپانیای وەرزشی نایکی کەوت.

لە خولی باسکەی زانکۆکانی ئەمریکا و لە یاری نێوان هەردوو زانکۆی دیۆک و نۆرس کارۆلینا، كه‌ تێیدا باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ئاماده‌بوو.

له‌ یارییه‌كه‌دا زیۆن ویلیامسۆنی یاریزانی زانکۆی دیۆک بە هۆی درانی پێلاوەکانی کە لە مارکەی نایکی بوو بەردەبێتەوە تووشی پێکان دەبێت، ئەم رووداوەش کاریگەرییەکی خراپی لەسەر کۆمپانیاکە هەبوو و بە جۆرێک تەنها دوای دڕانی ئەم پێلاوە کۆمپانیای نایکی نزیکەی یەک ملیارد دۆلار زیانی پێگەشتووە.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی CNNـی ئه‌مریكا، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌، فرۆشی پێڵاوی جۆری نایك كه‌مبۆته‌وه‌ و نزیكه‌ی زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلار زیانی له‌ كۆمپانیایه‌كه‌ داوه‌.

راسته‌وخۆ دوای ئه‌م رووداوه‌، كۆمپانیای نایك له‌ رێگه‌ی (مات پاوڵ)ـی راوێژكاری كۆمپانیاییه‌كه‌ دڵنیایی دا كه‌ به‌ دوادچوونی ورد ده‌كه‌ن و جارێكی تریش شتی له‌مجۆره‌ رووناداته‌وه‌.