لەبارەی كێشەی كەم ئاوی دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە
كێشەیەكی تەكنیكی لە پڕۆژەیەك دروست دەبێت
K24 - سلێمانی
بە ھۆی كێشەی تەكنیكی، زۆربەی گەڕەكهكانی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیش دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە ئاگادار دەكاتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاشكرای كرد: "بە هۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ئاو لە چهند گەڕەکێكی شاری سلێمانی دهبڕێت، گەڕەكهكانیش بریتین لە (راپەڕین، ئیسکان، توی مەلیک، مامۆستایان، عەلی کەمال، عەقاری، ناوبازاڕ، ئاشتی، شێخ محێدین، زەرگەتە، مشیرئاوا، ئابڵاخ، قالاوە، چوارباخ، سەرشەقام، ئازادی، خەبات، شارەوانی، هەوارەبەرزە، هەواری تازە، گردەگڕوێ، رۆژهەڵات، مامە یارە، حاجی ئاوا و گۆیژە).
وەك بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژەی پێ كردووە: "تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەن، تا بەزووترین کات دابەشکردنی ئاو ئاسایی بێتەوە".
ھ.م