ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركووك ده‌كه‌ن
به‌ریتانیا: جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و پرسی كه‌ركووك له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقه
K24- هه‌ولێر:
به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌ركووك، ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه جۆن تاکنت، جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته مادده‌ی 140 له دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەمەش پێویستە گفتوگۆ لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەبێ، چونکە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ لە بەرژەوەندیی عێراقە، ئەمە ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق دێنێت".
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایشه، گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه نابێت پرسی كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه. جۆی هود، كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا، له‌باره‌ی مادده‌ی 140 و پرسی كه‌ركووك، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24، گوتی: "بێگومان ئێمە پاڵپشتیی جێبەجێکردنی دەستووری عێراق دەکەین، چونکە ئەمە پاڵپشتییە لە سەروەریی عێراق, حکوومەتی عێراق ئێستا توانای جێبەجێکردنی دەستووری ھەیە. کاتێک پرسی کەرکووک چارەسەر دەکرێت، مانای وایه ئاشتبوونەوە روودەدات، ئەمەش بەھێزترین چەکە لە بەرامبەر داعش، کە ھەمانبێ. لە بیرتان بێت شەڕی داعش شەڕێکی جیھانییە و ئێمە پێویستیمان بە ئاشتبوونەوەیە. ھاوکات ئەمریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لێرەن، بۆ ئەوەی پاڵپشتیی لەو ئاشتەواییە بکەن".
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خواستی دەستپێکێکی نوێی ھەیە لە کەرکووک، کە کێشەکان بە شێوەی سیاسی چارەسه‌ر بکات، نه‌ك سەربازی.
H.B