كەشناسی رەوشی كەشوھەوای ئاشكرا كرد
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی ساماڵ دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگای دھۆك دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
