فه‌وزی ئه‌ترووشی كۆچی دوایی كرد
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
فه‌وزی ئه‌ترووشی، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
فەوزی عەزیز میرزا، ناسراو به فه‌وزی ئه‌ترووشی، له دایكبووی 1/7/1953ی ناحیه‌ی ئه‌ترووشی سه‌ر به پارێزگای دهۆكه، ده‌رچووی كۆلێژی یاسا و رامیارییه له زانكۆی به‌غدا، له زانكۆی سۆفیا، له بوڵگاریا، ماسته‌ری له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ست هێناوه.
له ساڵی 1986ه‌وه تا 2001 به‌رپرسی لقی ئه‌وڕوپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، دواتریش به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 2002 تا 2003، بووه‌ته راوێژكاری رۆژنامه‌ی (المؤتمر)ى زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی.
ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی چاپی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی پارتی بووه له له‌نده‌ن و زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، ئیسپانی و بولگاری زانیوه و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می چاپكراوی شیعری هه‌یه و له بواره‌كه‌شدا، چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه.
ئه‌ترووشی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 24ى شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، كۆچی دوایی كرد.
ئ. م