شاڵاو عەلی عەسکەری خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کاندید دەکات
نووسراوێک ئاراستەی یەکێتی دەکات
K24 – ههولێر:
شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نووسراوێکیداو کە بۆ مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی و جێگرانی سکرتێری گشتیی یەکێتی ناردووە، خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کاندید کردووە.
لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان24، شاڵاو عەلی عەسکەری هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، ئەو خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کاندید کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، جیا لە شاڵاو عەلی عەسکەری، هەر یەک لە خالید شوانی و رزگار عەلی بۆ ئەو پۆستە کاندیدن.
دانانی کەسێک بۆ پارێزگاری کەرکووک، یەکێکە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، كه کاریگەریی زۆری لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە.
