پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شەممە 26/02/2019، ئامادەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بن.
دەقی بانگهێشتنامەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان:
پشتبه‌ستن به حوكمى بڕگه‌ی یه‌كه‌م، له ماده‌ى 8ى په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه یهڕێزهكانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (1)ى نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، كه له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2019/2/26 به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (28 و 29)، له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.