تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە گەنجێك كردبوو
لە ڕێگەی هاكەوە چووهتە ناوماسنجەری فەیسبووكەكەیەوە
K24 – سلێمانى:
راگهياندن و پهيوهندييهكانى پۆليسى سلێمانى رايگهياند، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووه، كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە گەنجێك كردبوو.
له راگهيهندراوى پۆليسدا، كه له لاپهڕهى پۆليسى سلێمانى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بڵاوكراوهتهوه، هاتووه، ئەمڕۆ هاووڵاتی (ن. م. ع.) لەدایكبووی 1998، پیشەخوێندكار، سكاڵای لەدژی كەسێكی نەناسراو تۆماركرد كە لە ڕێگەی هاكەوە چووهتە ناوماسنجەری فەیسبووكەكەیەوەو وێنەكانی ناوی بردووە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی دەكات ئەگەر بڕی دوو هەزار دۆلار(2000$ )ـی پێنەدات.
ههروهها هاتووه: دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی پۆليس و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر ئێوارەی ئەمڕۆ و لە سنووری قەزای سەید سادق توانرا تۆمەتبار (س. ع. م.) لەدایكبووی 2000، دانیشتوی سەید سادق، لە لایەن پۆليسهوه دەستگیربكرێت.
ئاماژه بۆ ئهوهشكراوه، لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای ژمارە 6ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل، راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، لەكاتی دەستگیركردنیشی سەرجەم وێنەكان دەستی بەسەرداگیراوە كە بەنیاز بووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی بكاتەوە.