فازڵ میرانی: پارتی و یه‌كێتی له‌ گفتوگۆدان

"هێشتا كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌"

K24- هه‌ولێر:

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێشتا دیار نییە مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی چ رۆژێك كۆدەبنەوه‌، بەڵام لە گفتوگۆدان.

میرانی جەختیشیكردەوە، پێویستە یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ھەموار بكرێتەوە و سەرۆكی ھەرێم لە پەرلەمانەوە ھەڵبژێردرێت.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیشیكرده‌وه‌، "له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ لێكتێگه‌یشتن ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ".

H.B